خزمەتگوزاریی گواستنەوەی قوتابیان بە شێوازێکی سەلامەت، ڕێکخراو و دڵنیابەخش. ئێمە دڵنیایی و ئاسوودەیی دەبەخشینە دایکان و باوکان.
کۆمپانیای تیشکی شا بە هەگبەی 10 ساڵ ئەزموونی پڕ لە متمانە و کارکردن، پێشەنگە لە دابینکردنی خزمەتگوزاریی گواستنەوەی قوتابیان بە شێوازێکی سەلامەت، ڕێکخراو و دڵنیابەخش.
ئێمە تەنیا قوتابی ناگوازینەوە، بەڵکو دڵنیایی و ئاسوودەیی دەبەخشینە دایکان و باوکان.
ئەوەی ئێمە لەوانی تر جیا دەکاتەوە، بەکارهێنانی پێشکەوتووترین سیستەمی ئەلیکترۆنی و ئەپڵیکەیشنی تایبەتە بۆ گواستنەوە
بۆ دایکان و باوکان
دایک و باوک دەتوانن لەسەر نەخشە، بە شێوەی راستەوخۆ جووڵەی ئۆتۆمبێل و شوێنی قوتابییەکەیان ببینن.
سیستەمەکە لە چوار قۆناغدا راستەوخۆ نامە بۆ مۆبایلی دایک و باوک دەنێرێت.
بەهۆی ئەم سیستەمەوە، چرکە بە چرکە ئاگەداری سەلامەتیی منداڵەکەت دەبیت.
بە ئاسانی ئاگاداری دۆخی داراییی و پەیوەندییەکانت بە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی.
سیستەمەکە لەم چوار قۆناغەدا راستەوخۆ نامە بۆ مۆبایلت دەنێرێت
کاتێک شوفێر نزیکی ماڵەکەتان دەبێتەوە
کاتێک قوتابی دەگاتە قوتابخانە
کاتێک قوتابی لە قوتابخانەوە بەڕێ دەکەوێت
کاتێک قوتابی دەگاتەوە بەردەم ماڵەوە
خاوەن مۆڵەت، باوەڕپێکراو، بە ئەزموون و پابەند بە ڕێنوێنییەکانی هاتووچۆ
دابینکردنی پاس و ئۆتۆمبێلی پاک، مۆدێرن و گونجاو کە مەرجەکانی سەلامەتییان تێدایە
بوونی چاودێری ورد لەکاتی گواستنەوە و چالاکییەکانی دەرەوەی قوتابخانە
شانازی دەکەین کە خزمەتی گواستنەوەمان بۆ ئەم ناوەندە گرنگانە ئەنجام داوە و لەگەڵیانین
کەمکردنەوەی جەنجاڵی، پاراستنی گیانی قوتابیان و بەخشینی دڵنیایی تەواوەتی بە دایکان و باوکان لە ڕێگەی تەکنەلۆژیاوە.